جیهانهەواڵ

ئێران دان بە کوژرانی 41 خۆپیشاندەردا دەنێت


میدیای فەرمی حکومەتی ئێران دان بە کوژرانی 41 خۆپیشاندەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنێت.

تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند، بەهۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردووی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، کە بەهۆی گیان کوژرانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پۆلیسی تاران سەریهەڵداوە، 41 کەس کوژراون، تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران خۆپیشاندانەکان بە ئاژاوەگێڕی ناودەبات.

لای خۆیەوە رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بارەگاکەی لە ئۆسڵۆیە رایگەیاندووە “لە ئەنجامی داپڵۆسینی خۆپیشاندانەکان، لانی کەم 50 کەس کوژراون”.

هەر لەبارەی خۆپیشاندانەکان، جەنەرال عەزیزوڵڵا مایکی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای گیلان بە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاندووە: “739 کەس بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی دەستگیرکراون، کە لەنێویاندا 60 ئافرەت هەن”.

ئاژانسەکە دەڵێت: “بە گشتی هەزار و 200 کەس تا ئێستا دەستگیرکراون”.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا زیاتر لە 800 کەس بریندار بوونە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close