كوردستانهەواڵ

وەرگرتنی 35 دۆلار لەو کەسانەی لە دەروازەکانەوە دێنە هەرێمی کوردستان راگیرا

لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەرگرتنی 35 دۆلار لەو کەسانەی لە دەروازەکانەوە دێنە هەرێمی کوردستان راگیرا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆش رایگەیاند، رێکاری نوێ بۆ چۆنیەتی پشکنینی ئەو هاوڵاتیانە دەگرنەبەر کە لە دەروازەکانەوە دێنە هەرێم .
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری وەرگرتنی 35 دۆلار لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل هەڵوەشایەوە کە دوو رۆژ پێش ئێستا جێبەجێکرابوو.  

بەگوێرەی بڕیارەکەی پشوو، هەر کەسێک لە تورکیاوە لەو دەروازەیەوە بێتەناو هەرێمی کوردستان، جا ئەگەر کارتی ڤاکسینی هەبووایە یان نا، دەبوو پشکنینی کۆرۆنا بکات و 35 دۆلار لە بەرامبەر ئەو پشکنینەدا بدات.   

بەگوێرەی زانیارییەکان تەندروستی پێشنیازی داوە بە ئیدارەی زاخۆ کە  ئەو کەسانەی زۆر هاتووچۆی تورکیا دەکەن، بێبەرامبەر پشکنینیان بۆ بکرێت، بەڵام ئەوانەی زیاتر لە 3 رۆژ لەتورکیا دەمێننەوە دەبێت پشکنینەکە بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close