كوردستانهەواڵ

کچێک لە باڵەخانەیەکی ١٢ نهۆمیەوە بەردەبێتەوەو گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانى ئەمڕۆ  لەشاری سلێمانی کچێک لە شوقەیەکى ١٢ نهۆمی بەربووەتەوەو دەستبەجێ گیانى لەدەستداوەو هۆکارەکەشی تائێستا نادیارە.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنى خێر لە شاری سلێمانى رایگەیاند، کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی شەوی رابردوو کچێک لە شوقەکانى پاک سیتیەوە کەوتووەتە خوارەوەو گیانى لەدەستداوە.

وتیشی، کچەکە تەمەنى ٣٥ ساڵەو تەرمەکەی رەوانەى پزیشکی دادوەری کراوە.

سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەى ئەو کچە ٣٥ ساڵە تائێستا هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close