
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندبن بە ئەو کاتە فەرمییانەی بۆ تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دیاریکراون، بە جۆرێک کە هیچ دواکەوتنێک لە گەیشتنی پارەدا دروست نەبێت.
وتیشی، لە پێناو خێراکردنی راییکردنی مامەڵەکان، پێویستە تەواوی رێکارە گشتییەکان سادە و ئاسان بکرێنەوە و دوور بکەونەوە لە درووستکردنی هەر جۆرە تەمومژ و ئاڵۆزییەکی کارگێڕی کە ببێتە هۆی پەککەوتنی کارەکانی هاوڵاتییان و دامەزراوەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە سەرجەم بەرپرس و فەرمانبەرانی فەرمانگەی ژمێریاری دەکات کە بە تەواوی بەرپرسیارێتی پیشەیی خۆیان هەڵبگرن.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




