ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتینوسەران

شەرع داوا دەکات، بزووتنەوە ببێتە مەرجەعێکی ڕوون و ڕاستەوخۆ بۆ ئاڕاستەکردنی ڕەوتی ئیسلامی لە هەرێم و عێراق

شەرع داوا دەکات، بزووتنەوە ببێتە مەرجەعێکی ڕوون و ڕاستەوخۆ بۆ ئاڕاستەکردنی ڕەوتی ئیسلامی لە هەرێم و عێراق

تەنیا هەورامی✍️باسک نێت

لە دیداری شێخ عیرفان و ئەحمەد شەرع کە لە پەراوێزی چالاکییەکانی ئەنتاڵیا بەڕێوەچوو، سەرۆکی سوریا بەرێز احمد شەرع، پێزانین و دەستخۆشی بۆ ڕۆڵی مێژویی بنەماڵەی شێخ عەبدولعەزیز دەربڕی و ستایشی کار و تێکۆشانەکانیانی کرد لە کاروانی بزووتنەوەی ئیسلامیدا.
لە قسەکانیدا ئاماژەی بە سێ خاڵی سەرەکی و گرنگ کرد:
یەکەم: جەختی لەوە کردەوە کە بنەماڵەی شێخ عەبدولعەزیز یەکێک لە پێشەنگەکانی رابون و بێدارکردنەوەی ئیسلامین و مێژووەکەیان بۆ زیاتر لە سەد ساڵ دەگەڕێتەوە؛ ئەمەش جێگەی شانازییە و نیشاندەری رەسەنایەتی و ئەو ئەزمونە دەوڵەمەندەیە کە لە خزمەتکردنی پرسە ئیسلامییەکاندا هەیانە.
دووەم: پێویستی بەردەوامبوون لە هەڵگرتنی ئەم پەیامەی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو پێشەنگایەتییەی لە ڕابردودا هەبووە، دەبێت لە ئێستاشدا بەردەوام بێت، ئەوەش لە ڕێگەی پاراستنی هەمان ڕۆحی سەرکردایەتی و بەرزڕاگرتنی ئەو پڕەنسیپانەی کە ئەم کاروانەی لەسەر دامەزراوە.
سێیەم: داوای کرد کە بزووتنەوەکە ببێتە مەرجەعێکی ڕوون و ڕاستەوخۆ بۆ ئاڕاستەکردنی ڕەوتی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆکاری هاوسەنگی و چاکسازی، و بەشدار بێت لە یەکخستنی ڕوانگەکان و بەهێزکردنی گوتاری سەردەمیانە.

ئەم پێشنیار و تێڕوانینەی بەرێز شەرع گوزارشت لە دیدگایەک دەکات کە دەخوازێت ببێتە هۆکاری سوودوەرگرتن لە میراتە مێژوییەکەی بزوتنەوە بۆ بونیادنانی ئێستایەکی کاریگەرتر و داهاتوویەکی جێگیرتر لە گۆڕەپانی ئیسلامی و سیاسییدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close