جیهانهەواڵ

ئێران:ئێمە نیازپاکی خۆمان دەرخستووە بڕیار لای ئەمریکایە

قالیباف:ئێمە نیازپاکی خۆمان دەرخستو بڕیار لای ئەمریکایە

باسک نێت

دەقی ڕاگەیەندراوی محەممەد باقر قالیباف:

پێش دانوستانەکان جەختم کردەوە کە ئێمە نیازپاکی و ئیرادەی پێویستمان هەیە، بەڵام بەهۆی ئەزموونی دوو جەنگی ڕابردوو، متمانەمان بە لایەنی بەرامبەر نییە.

هاوکارانم لە شاندی ئێرانیدا کۆمەڵێک دەسپێشخەریی بەرەوپێشچوویان خستە ڕوو، بەڵام لایەنی بەرامبەر لە کۆتاییدا نەیتوانی لەم خولەی دانوستانەکاندا متمانەی شاندی ئێرانی بەدەستبهێنێت.

ئەمریکا لە لۆژیک و بنەماکانی ئێمە گەیشت و ئێستا کاتی ئەوەیە بڕیار بدات ئایا دەتوانێت متمانەمان بەدەستبهێنێت یان نا؟

ئێمە هەمیشە دیپلۆماسیی متمانەبەخۆبوو (اقتدار) بە ڕێگەیەکی تر دەزانین لە پاڵ خەباتی سەربازی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی ئێران، و بۆ ساتێکیش لە هەوڵدان بۆ چەسپاندنی دەستکەوتەکانی چل ڕۆژ بەرگریی نیشتمانیی ئێرانییەکان دەست هەڵناگرین.

هەروەها سوپاسگوزاری هەوڵەکانی وڵاتی دۆست و برا، پاکستانم بۆ ئاسانکاریی پرۆسەی ئەم دانوستانانە و سڵاو بۆ گەلی پاکستان دەنێرم.
ئێران یەک جەستەیە بە ٩٠ ملیۆن گیانەوە؛ سوپاسی تەواوی گەلی پاڵەوانی ئێران دەکەم کە بە ڕاسپاردەی ڕێبەری باڵا و بە ئامادەبوونیان لە شەقامەکاندا پشتیوانی ڕۆڵەکانی خۆیان بوون و دوعای خێریان بۆ کردین. هەروەها دەستخۆشی لە هاوکارانم دەکەم بۆ ئەم دانوستانە چڕوپڕە ٢١ کاتژمێرییە.

بژی و بمێنێت ئێرانی ئازیز!

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close