جیهانهەواڵ

ئێران:هێرش بكرێتە سەر وێستگەكانی وزە؛ تەواوی ژێرخانی وزەو دامەزراوەكانی ئاوی خواردنەوە لە ناوچەكە دەكەینە ئامانج

وتەبێژی بارەگای خاتەم لئەنبیا بۆ ترەمپ:
هێرش بكرێتە سەر وێستگەكانی وزە؛ تەواوی ژێرخانی وزەو دامەزراوەكانی ئاوی خواردنەوە لە ناوچەكە دەكەینە ئامانج

باسک نێت
وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەم لئەنبیا ڕایگەیاند: ئەگەر ژێرخانی سووتەمەنی و وزەی ئێران لەلایەن دوژمنەوە هێرشی بکرێتە سەر، تەواوی ژێرخانی وزەی ئەمریکاو دامەزراوەكانی ئاوی خواردنەوە لەناوچەكە دەكەینە ئامانج.

قسەكانی وتەبێژی بارەگای خاتەم لئەنبیا دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی لە سەكۆی “تروس سویال” رایگەیاند: ئەگەر ئێران لەم ساتەوەختەوە تا (48) كاتژمێری تر گەرووی هورمز بە تەواوی نەکاتەوە، بەبێ هەڕەشە، ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر وێسگەکانی وزەی لەناو دەبات، سەرەتا لە گەورەترینیانەوە دەستپێدەكەین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close