جیهانهەواڵ

سبەی حە*ماس وەڵامی یەكلاكەرەوەی بۆ پلانەكەی ترەمپ دەبێت

کەناڵی سی بی ئێس نیوز بڵاویکردەوە:باسک نێت بزوتنەوەی حەماس هەریەك لەقەتەرو میسری ئاگاداركردوەتەوە كە خوازیاری پەسەندكردنی پلانەكەی ترەمپەو لەگەڵ ئەوەشدا داوای رونكردنەوەی كردوە لەبارەی خشتەی وادەی كشانەوەی سوپای ئیسرائیل و گەرەنتی سەرهەڵنەدانەوەی جەنگ لەدوای ئازادكردنی بارمتەكان  و هەروەها سەلامەتی گیانی سەركردەكانی حەماس.

پلانی ترەمپ بریتییە لە ئاگربەستی خێرا لە غەززە، ئازادکردنی هەموو بارمتەكان و ژمارەیەک لە زیندانییە فەلەستینییەکان لە ئیسرائیل، زیادکردنی ڕۆیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و گواستنەوەی کۆنترۆڵی کەرتی غەززە  بۆ دەسەڵاتێکی کاتیی تەکنۆکراتە فەلەستینییەکان کە لەلایەن “ئەنجوومەنی ئاشتی” نێودەوڵەتییەوە سەرپەرشتی دەکرێت بە سەرۆکایەتی ترەمپ، لەگەڵ چەند خاڵێكی تر  لەوانە  دەستپێكردنی دیالۆگ لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان بۆ ڕێککەوتن و پێکەوەژیان.

هەروەها هیچ کەسێک ناچار نابێت غەززە بەجێبهێڵێت و غەززە دەبێتە ناوچەیەکی دوور لە تیرۆر کە هیچ مەترسییەک بۆ سەر دراوسێکانی دروست ناکات لەگەڵ ڕێگەدان بە چەكدارانی حەماس بۆ چونە دەرەوە لە غەززە بە سەلامەتی و لەهەمان كاتیشدا ئیسرائیل غەززە داگیر ناکات و نایخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close