عێراقهەواڵ

 پەیامێکی توند لە موقتەدا سەدرەوە

پەیامێکی توند لە موقتەدا سەدرەوە

باسک نێت

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعەکان:

“ئەمە یەکەم ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن”.

” لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات،

ھەرچەندە ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە”.

ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین”.

ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە”.

ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێم وایە، لەخراپترین ئاستتدان و ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت”.

ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە بون”.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close