ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

وەزیری سامانە سروشتییەکان لەگەڵ بەغدا زۆربەی کێشەکان چارەسەر کراون و ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بە وەکالەت ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا زۆربەی کێشەکان چارەسەر کراون و ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.

باسک نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بە وەکالەت لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە دهۆک ڕایگەیاند، زۆربەی کێشەکان نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی چارەسەرکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لە ئێستادا تەنیا کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتەکە ماوە و ئەمەش پەیوەستە بە عێراقەوە و ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادەین”.
سەبارەت بە زیانەکانیشی، کەمال محەمەد وتی: “ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، مانگانە زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلاری زیانی هەبووە”.
باسی لەوەش کرد، هەرێمی کوردستان کێشەی نییە کۆمپانیای سۆمۆ نەوتەکەی بفرۆشێت و داهاتەکەی بچێتەوە حکومەتی ناوەندیی، بەڵام دەبێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە 25ـی ئازاری ساڵی ڕابردووەوە، بە بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیرا و تائێستا دەستیپێنەکردووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close