جیهانهەواڵ

لە ئەگەری داگیرکردنی غەززە دا کارەسات بۆ ئیسرائیل دروستدەکەین وسەربازی نوێی بە دیل دەگرین

حە-ما s: لە ئەگەری داگیرکردنی غە-ز-ز-ە دا کارەسات بۆ ئیسرائیل دروستدەکەین وسەربازی نوێی بە دیل دەگرین

باسک نێت

ئەبو عوبێدە، وتەبێژی لیواکانی قەسام لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تێلیگرام، نوسیویه‌تی، “پلانە تاوانکارییەکانی دوژمن بۆ داگیرکردنی غەززە دەبێتە کارەسات بۆ سەرکردایەتی سیاسی و سەربازییەکەی، سوپای دوژمنیش باجەکەی لە خوێنی سەربازەکانیدا دەدات، هەروەها ئەگەری گرتنی سەربازە نوێیەکان زیاد دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “موجاهیدەکانی ئێمە لە حاڵەتێکی وریایی و ئامادەیی و مۆڕاڵێکی بەرزدان، نمونەی ناوازەی قارەمانێتی و ئازایەتی دەخەنە ڕو، وانەی توند بە داگیرکەران ده‌ده‌ن”.

وتەبێژی سەربازی لیواکانی قه‌سام ده‌ڵێت، “نه‌ته‌نیاهۆ تاوانباری جەنگ و وەزیرە نازییەکانی بە پێداگرییەوە بڕیاریان داوە کە ژمارەی زیندانییە زیندوەکانی دوژمن بۆ نیوە کەم بکەنەوە و تەرمی دیلەکانیان بۆ هەمیشەیی بێسەروشوێن بکەن، سوپای دوژمن و حکومەتە تیرۆریستییەکەی بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ دەگرن”.

سەربازی لیواکانی قه‌سام له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ڕونیكرده‌وه‌، “تا دەتوانین دیلەکانی دوژمن دەپارێزین، ئەوان لەگەڵ موجاهیدەکانمان دەبن لە ناوچەکانی شەڕ و ڕوبەڕوبونەوە، لە هەمان بارودۆخی مەترسیدار و ژیاندا، ناو و وێنەی هەر دیلێک کە بەهۆی دەستدرێژییەکانەوە کوژرا، لەگەڵ بەڵگەی مردنیان ڕادەگەیەنین”.

ئه‌و په‌یامه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ سوپای ئیسرائیل شاری غەززەی وەک ناوچەی شەڕ و لە دەرەوەی بازنەی هەر ئاگربەستێک ناساند، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە بەردەوامە.

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێشتر فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردبو، شاری غەززە کۆنتڕۆڵبکاتەوە، کە ئێستا ژمارەی دانیشتوانەکەی بە نزیکەی یەک ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت، ئەوەش هەنگاوێکە کە نەتەوە یەکگرتوەکان بە “هەڵکشانی کوشندە” ناوی ده‌بات.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close