جیهانهەواڵ

ئیلۆن ماسك هاوكاری دیموكراتەكان بكات روبەڕوی دەرەنجامی زۆر خراپ دەبێتەوە

دۆناڵد ترەمپ:
ئیلۆن ماسك هاوكاری دیموكراتەكان بكات روبەڕوی دەرەنجامی زۆر خراپ دەبێتەوە

باسک نێت
بێڕێزی كردووەو پەیوەندیم لەگەڵی كۆتایهاتووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا دەڵێت: پەیوەندی لەگەڵ ئیلۆن ماسک کۆتایی هاتووە، هۆشداریشیدا لەوەی روبەڕوی دەرئەنجامی خراپ دەبێتەوە، ئەگەر پارە بۆ کاندیدی دیموکراتەکان دابین بکات بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو کۆمارییانەی دەنگیان داوە بە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتگیر، كە كۆمارییەكان پشتیوانی دەکەن.

ترەمپ، لە لێدوانێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی “ئێن بی سی نیوز” وتی: ئەگەر ئەو کارە بکات، دەرئەنجامی زۆر خراپی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: هیچ نیازێکی نییە پەیوەندییەکەی لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا چاک بکاتەوە، دوای ئەوەی لەم هەفتەیەدا ناكۆكییەكانیان قوڵتر بوەوە.

ترەمپ، ماسکی تۆمەتباركرد بەوەی ڕێزی پۆستی سەرۆکایەتی نەگرتووە، وتی: پێموایە ئەوە كارێكی زۆر خراپە، چونکە ئەو ڕێز لە پۆستەكە ناگرێت، ناكرێت بێڕێزی بنوێنێت بەرامبەر دامەزراوەی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close