جیهانهەواڵ

تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباسی باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕووی داوە

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاوی کردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباسی باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕووی داوە.

ئەمڕۆ شەممە 26ـی نیسانی 2025، ئاژانسەکانی هەواڵی ئێرانی بڵاویان کردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز کە گوندەکانی دەورووبەریشی لەگەڵ هەژاندووە، لە بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەر عەباس، لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕووی داوە و زیانێکی زۆری بە بەندەرەکە گەیاندووە.

ئاژانسەکان ئاماژە بەوە دەکەن، سەرباری هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری تەقینەوەکە، لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری  تەقینەوەکە دەستی پێ کردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close