عێراقكوردستانهەواڵ

کۆميسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان: كار بە یاسای هەڵبژاردنی ئێستا دەكەین

کۆميسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان:
كار بە یاسای هەڵبژاردنی ئێستا دەكەین

باسک نێت
رۆژنامەی (الصباح):
نیبراس ئەبو سودە، جێگری سەرۆکی تیمی راگەیاندن، لە کۆميسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، لە ئێستادا کۆمسیۆن بە پێی یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٣ (هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٨) کاردەکات، کە ئەو چوارچێوە یاساییەیە لە رێکخستنی دوایین هەڵبژاردنەکان خۆجێیی پشتی پێبەستراوە.

هاوكات حەسەن قەبس، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆن ئاشکرایکردووە، زیاتر لە (٧٧) هەزار دەنگدەر لە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانەوە داتاکانیان نوێکردۆتەوە، لەگەڵ زیادبوونی بەردەوامی رێژەی بەشداریکردنی رۆژانە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close