
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، بەپێی نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، دەبوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، بەڵام دابەشنەكرا و بڕیاربوو ئەمڕۆ و سبەینێ بێت، بەڵام ئەمڕۆش لە هیچ پەروەردەیەک مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەکرا.
وتیشی: “حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست دەکات، چونکە لەگەڵ خودا و نووسراوی خۆیان و مامۆستایان راستگۆ نەبوون، لەکاتێکدا خۆیان نووسراوەکەیان واژۆ کردووە”.
عەلی رەئوف باسی لەوەشکرد: “ئەگەر ئەم جۆرە مامەڵەکردنە لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەست بەردەوامبێت و مووچەکەیان پێنەدرێت هەڵوێستمان دەبێت”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




