
باسک نێت
حکومەتی هەرێم دوو خزمەتگوزاری دیکە دەداتە کۆمپانیاکان و خەرجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانیش بەرزدەبێتەوە.
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لەمەولا هەرکەسێک بیەوێ مۆڵەتی شۆفێری دەربهنێت پێویستە لە نوسینگەکانی شوفێری دوو ڕاهێنانی تیۆری و پڕاکتیکی ببینێت کە خەرجی هەردووکیان زیاتر لە ٤۰۰ هەزار دینارە، ئینجا کەسەکە بۆی هەیە داوا بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری پێشکەش بکات.
لەلایەکی دیکە ئەنجومەنی وەزیران بڕی ۱٤ ملیار و ۳٥۰ ملیۆن دیناری بۆ کۆمپانیای سیوار تەرخانکردووە بۆ ئەوەی سیستەمی تۆماری خانوبەرە بە ئەلیکترۆنی بکات، کە چاوەڕێ دەکرێت نرخی خزمەتگوزاریەکەلەسەر هاوڵاتیان بەرزبکرێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




