
داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی نزیکی 9ملیار دیناربووە
باسک نێت
بەگوێرەی داتاكانی ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بریتی بووە لە بڕی نزیک لە 9 ملیار دینار، لەكاتێكدا هەفتەی ڕابردووتر ئەو داهاتە برتی بووە لە زیاتر لە 23 ملیار دینار.
بەگوێرەی بڵاوكراوەی ماڵپەڕی شەفافیەت كۆی داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بریتی بووە لە بڕی هەشت ملیار و 863 ملیۆن و 531 هەزار و 552 دینار.
هەر بە گوێرەی داتاكانی ئەو ماڵپەڕە، داهاتی هەفتەی ڕابردووتر هەمان ئەو سنورە برتی بووە لە بڕی 23 ملیار و 243 ملیۆن و 444 هەزار دینار، بەوجۆرەش داهاتی ئەم هەفتەیەی سنورەكە زۆر ڕووی لەكەمیكردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، رۆژی 15-12-2022 لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانیجێگری سەرۆكی حكومەت ڕاگەیەندراوە و ڕۆژانە هەفتانە داهاتی كۆكراوەی ئەو سنورانە دەخاتەڕوو.




