جیهانڕاپۆرتهەواڵ

بڕیاری لێدانی ئێران بە بەكارهێنانی فڕۆكەی ئێف-٣٥ـی ئەمریكی دراوە

ئیسرائیل و ئەمریکا لەبارەی هێرشکردنە سەر ئێران بڕیار دەدەن

ڕۆژنامەی تایمز ئۆفى ئیسرائلى: باسک نێت

بڕیاری لێدانی ئێران بە بەكارهێنانی فڕۆكەی ئێف-٣٥ـی ئەمریكی دراوە و جێبەجێكردنیشی هێشتا چاوەڕوانی بڕیاری سیاسییە.

ئێستا ناتانیاهۆ چاوەڕێی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكایە بۆ هەماهەنگی هێرشە ئاسمانییەكە، كە پێویستە فڕۆكە ئیسرائیلییەكان بە ئاسمانی وڵاتانی دراوسێدا تێپەڕن، بە ئاماژەدان بە عێراق و سعودیە.

ئیسرائیل فشاری دیپلۆماسی دەخاتە سەر بایدن بۆ ئەوەی ڕازی بێت لە ماوەیەكی كورتدا هێرشەكە ئەنجام بدات، ئەمە جگە لەوەی هەوڵدەدات كەڵك وەربگرێت لە پێگەى نێودەوڵەتی بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close