
خۆپیشاندانی ناڕازیی دەرچوانی بەشەپزیشکییەکان لە شاری کەرکوک بۆ دەربڕینى داواکارییەکانیان دەستی پێکرد
باسک نێت – کەرکوک
ئەمڕۆ چوارشەمە لە شاری کەرکوک، لە بەردەم فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، کۆمەڵێک لە دەرچوانی بەشەپزیشکییەکان لە شاری کەرکوک لە سەرجەم نەتەوەکان ،خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بە مەبەستی دەڕبڕینی داواکارییەکانیان
وەک خۆیان دەڵێن: وەزارەتی تەندروستی لە عێڕاق بڕیاری داوە، تەنها بەشێک لە خوێندکارانی پزیشکی دابمەزرێنێت کە ژمارەیان 9000 کەسە، بەڵام بە پێی یاسای 6ی2000دەبێت هەموو دەرچوانی 2023 دابمەزرێن .
دەرچوانی پزیشکی کەرکوک باسیان لەوەش کرد، بەردەوام دەبن لە دەڕبڕینی ناڕەزایی تا ئەو کاتەی مافەکانی خۆیان بەدەست دێنن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




