
بڕە پارەیەك لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبڕدرێت
“دەڵێن زیادەی موچەی مانگی 12یە, لەكاتێكدا ئەو مانگە موچە نەدراوە”
“هەر ئەفسەرێك 120 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت”
باسک نێت
ماوەی سێ مانگە بڕە پارەیەك لە موچەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبڕدرێت، پێیان وتوون مانگی 12 موچەی زیاترتان وەرگرتووە، لە كاتێكدا مانگی 12 موچە نەدراوە.
یەكێك لەو ئەفسەرانەی موچەكەی لێبڕاوە راگەیاند ماوەی سێ مانگە هەر جارەی بڕی (120) هەزار دینار لە موچەی ئەفسەرانی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبڕدرێت، خۆمان نازانین بۆچی ئەو بڕە پارەیەمان لێدەبڕدرێت، بەڵام لە وەزارەتی پێشمەرگە پێیان وتین ئەو لێبڕینە هی موچەی مانگی 12 یە چونكە ئەو مانگە زیاترتان وەرگرتووە، لە كاتێكدا مانگی 12 موچە هەر نەدراوە بە موچەخۆران.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




