عێراقكوردستانهەواڵ

بەفەرمی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هه رێم لەبەغداوە ڕه تدەکرێتەوە

دکتۆرعەلی تەمیمی پسپۆڕی یاسایی و دەستووری عێراقي ڕاگەیاند،” هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەک لە دەرماڵەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەگەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی دوورە لەڕاستیەوە”.

تەمیمی ئاماژەی بەوەدا،” ماددەی ۱۲۱ی دەستووری عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە لەحاڵەتی درووستبوونی ناکۆکی نێوان یاسای هەرێم ویاسای حکومەتی فیدراڵیدا، ئەو یاسایەی کەلەلایەن هەرێمەوە دەرچووە جێبەجێ دەکرێت، چونکە بەپێی دەستوور هەرێمەکان یاسای خۆیان جێبەجێ دەکەن”.

تەمیمی جەختی لەوە کردەوە،” پێویستە وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە جۆری ئەو تەرخانکراوە ودەرماڵانە و ئەویاسایە بکەن کە بەپێی دەرچووە، بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاگاداری ئەمە بێت”.

ئەو یاساناسە دیارە عێراقییە ئەوەشى خستۆتە ڕوو” ئەو لیست وکەشفانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێشکەش دەکرێن سەبارەت بەمووچەی فەرمانبەران بۆ وەزارەتی دارایی جێبەجێ دەکرێت وحکومەتی فیدراڵیش مافی ئەوەی نییە بە پێی یاسا هەڵیبوەشێنێتەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close