كوردستانهەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی کارەبا: ڕەنگە ڕۆژێک کارەبای ئەو کەسانە ببڕین کە قەرزەکانیان ناگێڕنەوە

باسک نێت – ڕاپەڕین

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ئیدارەی راپەڕین داوا لەو کەسانە دەکات کە قەرزی کارەبایان لەسەرە، قەرزەکە بگەڕێننەوە و سوودمەند بن لە لێخۆشبوونی 20%، دەشڵێت: “ئەگەری هەیە ڕۆژێک کارەبای ئەو کەسانە ببڕدرێت کە قەرزەکەیان ناگەڕێننەوە.”

عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “هۆشداریمان داوەتە ئەو هاوڵاتییانەی کە قەرزی کارەبایان لەسەرە، بۆئەوەی تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە قەرزەکە بگەڕێننەوە تاوەکو سوودمەندبن لە داشکاندنی ڕێژەی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکە یان قەرزەکەیان بکەن بە قیست، چونکە مانگی داهاتوو ئەو داشکاندنەی قەرز نامێنێت.”

وتیشی: “لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین 32 ملیار دینار قەرزی کارەبامان لەسەر هاوڵاتیان هەیە، نزیکەی سێ ملیار دیناری قەرزی سەر دامەزراوە گشتییەکان و فەرمانگەکانە، ئەوەی دەمێنێتەوە قەرزە لەسەر خەڵک، ئەوانەش کە قەرزی کارەبا ناگێڕنەوە ڕەنگە ڕۆژێک کارەباکەیان ببڕدرێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close