جیهانهەواڵ

زانیاری تەواو لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئێران

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئێران
چوار كاندید ركابەری شوێنەكەی رەئیسی دەكەن
(61) ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە
باسک نێت
ئەمڕۆ هاوڵاتیانی ئێران سەرۆككۆمارێكی نوێ هەڵدەبژێرن، (61ملیۆن و 452 هەزار) كەس مافی دەنگدانیان هەیە و (58 هەزار و 640 )بنكەی دەنگدان لە سەرانسەری ئێران دانراون.
19ی مانگی ئایاری رابردوو ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆماری ئێران و وەیری دەرەوە بەهۆی تێكشكانی هێلیكۆپتەرەكەیانەوە گیانیان لەدەستدا، دوای دوومانگ ئەمڕۆ هاوڵاتیانی ئێران سەرۆككۆمارێكی نوێ هەڵدەبژێرن.
دوای كشانەوەی دوو كاندیدی سەرۆكایەتی، لە ئێستادا كێبەركێكە لە نێوان چوار كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئێران.
كاندیدە ركابەرەكان:

  • سەعید جەلیلی، ساڵی 1965 لە مەشهەد لەدایكبووە
  • مەسعود پزشكیان ساڵی 1954 لە مهاباد لەدایكبووە
  • محەممەد باقر قالیباف ساڵی 1961 لە مەشهەد لەدایكبووە
  • مستەفا پورمحەمەدی ساڵی 1959 لە شاری قوم لە دایكبووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close