كەش و هەوا
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە کەشو هەوا دەگۆڕێت

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەش و هەوا رایگەیاندووە، لەدرەنگانی ئێوارەی ئەمرۆ و کاتەکانی شەو تاوە باران و هەورە بروسکە ناوچە جیا جیاکان دەگرێتەوە و سبەی ئاسمانی ناوچەکان بەزۆری لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت وە بۆ 13 و 14ی مانگ بەهۆی زیاتر بوونی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و تەوژمە هەوای ساردی جەمسەری بۆ سەر ڕوبەرە ئاویەکانی دەوروبەر بەوهۆیەوە حاڵەتی ناجێگیری کەش بەرفراوان دەبێت بەگشتی کراوە دەبێت بۆ ناوچەکان بەڵام شەرت نیە هەموو شوێن بگرێتەوە مەگەر حاڵەتەکە باشتر بێت که لەئێستادا لاواز بۆمام ناوەندە. ئەوەشی وتووە، لەسبەینێ وە بۆ کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 3 تا 7 دادەبەزن وە لەکاتی تاوەکاندا خێرایی با زیاد دەکات و هەروەها بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە خێرایی با زیاتر دەکات بەهۆی دابەزینی زیاتر پەستان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




