ڕاپۆرتعێراقكوردستان

هەژارترین پارێزگای عێراق دیاریكرا

باسک نێت

وەزیری پلاندانانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كە ژمارەی دانیشتووانی عێراق بە گوێرەی كۆتا سەرژمێری گەیشتووەتە زیاتر لە 46 ملیۆن كەس، ئاشكراشیدەكات كە ڕێژەی نێر زیاتر لە مێ‌ و پارێزگای موسەناش بە هەژارترین پارێزگای عێراق دیاریكراوە.

محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتوەتە 46 ملیۆن‌ و 122 هەزار كەس، هاوكات ڕێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتوان گەیشتوەتە %2.53 ، هاوكات ڕێژەی نێر لەمێ زیاترە لەدابەشكردنی دانیشتواندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، شارنشینان بەگشتی نزیكەی دوو لەسەر سێی كۆی دانیشتوانی وڵات پێكدەهێنن، هەروەها داتاكان دەریانخستوە كە ڕێژەی هەژاریی لەوڵاتەكەدا بۆ 17.5% بەرزبوەتەوە، پارێزگاری موسەننا بەڕێژەی 40% لەپێشەنگی لیستەكەدایە، لەدوای ئەویش بابل دێت، لەبەرامبەردا بەسرە 27.5%و ئەنبار 22%و بەغدا كەمترین ڕێژەی تۆماركردوە كە 13% بوە.

وەزیری پلاندانانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، حكومەت هەوڵدەدات پلانی ستراتیژی جێبەجێبكات كە ئامانجیان بەرەنگاربونەوەی هەژاری‌ و باشتركردنی ئاستی ژیانە، لەگەڵ گرنگیدان بەو پارێزگایانەی كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close