
وەزیری دەرەوەی سوریا: سەردانی بەغداد دەکات
باسک نێت
ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی (القبس)ی كوەیتی:
سیستەمێكی ئابوری وێرانەمان لە رژێمی پێشووەوە بۆ بەجێماوە، ئەم ئاڵنگارییەش پەیوەستە بەو سزایانەی كە بەهۆی رژێمی لەناوچووەوە بەسەر سوریادا سەپێندرابوون، لەگەڵ لەناوچوونی رژێمدا دەبێت سزاكانیش لاببرێن.
پێویستە پاڵپشتی لە سوریای نوێ بكرێت و یەكێتیی ئەوروپاو ئەمریكا قایل بكرێن بە هەڵگرتنی سزاكان.
حكومەتی ئایندە لە ئازاری داهاتوودا دەبێت بە نوێنەری سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی سوریا.
متمانەمان بە تواناكانی گەلی سوریا هەیەو باوەڕمان بە سەرجەم پێكهاتەكانی هەیە، گەلی سوریا بۆ ماوەی هەزاران ساڵ پێكەوە ژیاون و دەستوریش هەمووان بەڕێوەدەبات.
بانگهێشتی فەرمیم پێگەیشتووە بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بكەم و بەمزوانە لە بەغداد دەبم.
دوای ساڵێك سوریا دەبینین كە توانیویەتی بۆ هەموو جیهان گوازراشت لە خۆی بكات، دوای پێنج ساڵی تر لێرە دەبین بۆ ئەوەی باس لەو دەستكەوتانە بكەین كە بەدیهاتووە.
پەیوەندیمان لەگەڵ ئوردن زۆر باشە، چونكە كۆتایمان بەو هەڕەشانە هێنا كە پێشتر لە سوریاوە ئاڕاستەی دەكرا.




