
سودانی وەڵامی لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە
باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی لە وەڵامی لێدوانەکەی ترەمپ لەبارەی عێراقەوە، پەیامێکی بەهەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە:
لەوەتەی بەرپرسیارێتیم وەرگرتووە، بە پەرۆشبووم لەسەر دروستکردنی دۆستایەتییەک کە خزمەت بە عێراق بکات.
هەر لە سەرەتاوە لەوە تێگەیشتم کە پەیوەندی دۆستایەتی، نەک دوژمنایەتی، سەقامگیری و گەشەکردن و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان دەستەبەر دەکات.
ترەمپ لە دواین لێدوانی لەبارەی عێراقەوە گوتی، ئێستا عێراقێکی جیاواز هەیە و پەیوەندیمان باشە و سەرۆکوەزیران ئەوی بۆ خەڵاتی نۆبڵ کاندید کرد.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




