ڕاپۆرت

 250 فڕۆکە بەهۆی باڵندەوە تێکشکاون

250 فڕۆکە بەهۆی باڵندەوە تێکشکاون

باسک نێت

ڕۆژنامەی عەرەب:

دوێنێ فڕۆکەیەکی کۆریای باشور بەهۆی کێشەى باڵندەوە خۆی کێشا بە دیواری راگریی فڕۆکەخانەکەدا و هەفتەى پێشووش فڕۆکەیەکى دیکەى ئازەربایجان کەوتە خوارەوە

 بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامەى عەرەب لە ساڵی 1988ـەوە تا ئێستا باڵندە جۆراوجۆرەکان 250 فڕۆکەیان تێکشکاندووە.

جگە لەو 179 کەسەى کە لە فڕۆکە کۆرییەکەدا گیانیان لەدەستدا 262 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە،

بەگوێرەى راپۆرتەکە لەنێوان 1990 تا 2023 لە ئەمریکا 291 هەزار و 600 بەرکەوتنى گیاندار و باڵندە لەگەڵ فڕۆکەکانى ئەو وڵاتەدا تۆمارکراوە، لە فەرەنسا ساڵانە 600 رووداوى بەرکەوتنى فڕۆکەکان لەگەڵ باڵندە و گیانەوەرە کێوییەکان تۆماردەکرێت.

ئەو زیانانەى کە باڵندەکان لە فڕۆکەکانى دەدەن ساڵان یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلاریی ئەمریکییە، رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشکردووە زۆرینەى رووداوەکان لە کاتى فڕین و نیشتەوەیاندا روودەدەن، ئاماژەى بەوەشکردووە زۆرینەى ئەو باڵندانە نەورەس، داڵ و هەڵۆکانن.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close