
هێزە ئەمنیەكانی عێراق رێوشوێنی ئەمنی لە دەوروبەری ماڵی زەیدی لە بەغداد توندتر دەكەنەوە
باسک نێت
هێزە ئەمنیەكانی عێراق رێوشوێنی ئەمنی لە دەوروبەری ماڵی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق توندتر دەكەنەوە، بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنیەكان، بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی زۆری ئەمنی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی شاری بەغداد(بەری رەسافە) بڵاوەی پێكراوە، بەتایبەت لە ناوچەی بنوك، بەوپێیەی ماڵی سەرۆك وەزیرانی عێراقی لێنیشتەجێیە.
توندكردنەوەی رێوشوێنە ئەمنیەكان، دوای ئەوە دێت میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێران لە چەندین بۆنەی جیاوازدا هەڕەشەیان لە عەلی زەیدی كردووە، بەهۆی پێداگری لەسەر چەككردنیان لە دوای 30 ئەیلولی داهاتوو، كە وادەی كشانەوەی یەكجاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە لە عێراق.
پێشتریش حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق، لە میانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا جەخیتكردەوە لەوەی، زەیدی پەیامی هەڕەشەی پێگەیشتووە، بەڵام رێگەپێدراو نییە لەبارەی سروشتی هەڕەشەكان زانیاری زیاتر بدات.




