ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

زیاتر لە سێ ملیۆن کەس بەشە خۆراکیان بڕاوە

لەعێراق 41 ملیۆن کەس بەشە خۆراک وەردەگرێت

باسک نێت
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو نوێکردنەوەی فۆڕمی ئەیکترۆنی خۆراک بەیەکجاری دادەخرێت و لەگەڵیدا پروسەی زیادکردن و جیاکردنەوەی خێران و کەمکردنەوە دەستپێدەکات.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، کە پێشبینی دەکەن ژمارەی ئەوکەسانەی بەشە خۆراک وەردەگرن بگاتە 41 ملیۆن کەس.

وتیشی، لە ڕێی نوێکردنەوەی ئەلیکترۆنی فۆڕمی خۆراکەوە توانیویانە ناوی زیاتر لە سێ ملیۆن کەس بسڕنەوە کە بەشێکی زۆریان کۆچی دواییان کردووە یان لەدەرەوەی وڵاتن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close