جیهانڕاپۆرتهەواڵ

کەس بە تەواوی نازانێت لە فۆردۆ چی ڕوویداوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بۆردومانی پێگەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە “زیانێکی زۆر و وێرانکەری” بەو دامەزراوەیە گەیاندوە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمەریکی ڕایگەیاند:کەس بە تەواوی نازانێت لە فۆردۆ چی ڕوویداوە.

بەڵام ئەوەی تا ئێستا دەیزانین ئەوەیە کە دامەزراوەکان زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە.

ناوبراو وتیشی: ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکات و ڕاپۆرتێک لەسەر ئەم بابەتە پێشکەش بە حکومەت دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close