جیهانڕاپۆرتهەواڵ

یاخیبوون و هەڵگەڕانەوە لەناو سوپای زا”یۆنی لە زیادبوونەوە ، سەرۆکە خۆین ڕێژەکەیان هەڕەشەدەکات

باسک نێت

دوای ئەوەی رۆژی رابردوو زیاتر لە هەزار سەرباز و ئەفسەر لە هێزی یەدەگی سوپای زا*یۆنیی واژۆیان لەسەر نامەیەك بۆ ناتانیاهۆ كرد و داوایانكردبوو كۆتایی بە شەڕی غە*زە بهێنرێت چونكە لە ئامانجەكانی خۆی لایداوە و بووەتە هۆكاری خزمەتكردن بە مەرامی سیاسیی و شەخسیی، ئەمرۆ هەڕەشەی ئەوەیان لێكرا كە ئەگەر واژۆكانیان نەكشێننەوە پاشگەزنەبنەوە، هەموویان دەردەكرێن .

لە كاردانەوەی ئەوەدا سەدان ئەفسەر لە هێزی دەریایی و زیاتر لە هەزار سەرباز و ئەفسەر لە هێزی زرێپۆش و سەدان پزیشكی دیكەی سەربازیی و تەنانەت چونە پاڵیان و ئەوانیش واژۆی یاداشتنامەی ڕاگرتنی شەڕیان ئاراستەی ناتانیاهۆ كردووە .

ناتانیاهۆ، ئەمە بە یاخیبوون و هەڵگەڕانەوە لەناو دامەزراوەی سەربازییدا وەسفدەكات و هەڕەشەی ئەوەش دەكات، ئەگەر پاشگەزنەبنەوە، هەموویان دەردەكات و دادگایش دەكرێن .

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close