ڕاپۆرتعێراق

ئەو شوێنە هیچ بەرپرسێكی حكومەت و سوپا ناتوانن بچنە ناوی


“جورف ئەلسەخەر ئەو شوێنە هیچ بەرپرسێكی حكومەت و سوپا ناتوانن بچنە ناوی”
راوێژكاری سەربازی ئێرانی و یەمەنی و لوبنانی سەرقاڵی دروستكردنی موشەك و فرۆكە بێفرۆكەوانن
“مەترسیدارین پرس لەناو حەشدی شەعبی قسەكردنە لەسەر ئەو شارۆچكەیە”

رۆژنامەی (العربي الجدید):باسک نێت
تادێت دۆخی شارۆچكەی “جورف ئەلسەخەر” كە دەكەوێتە باكوری پارێزگای بابل و باشوری بەغداد بە دوری (60) كیلۆمەتر, تەمومژاویتر دەبێت, بە تایبەت كە بەتەواوی دابڕێنراوەو, تەنانەت بەرپرسانی حكومەتی عێراق و سوپاش ناتوانن بچنەناوی.


لەدوای ئازادكردنی لە دەستی داعش, ئەو شارۆچكەیە ماوەی (10) ساڵە لەلایەن گروپە چەكدارە شیعیەكانەوەیە كۆنترۆڵكراوەو, رێگە بەدانیشتوانەكەی نادرێت بگەڕێنەوە.
لە رۆژی (30) تەمموزی رابردودا, لەلایەن فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی ئەمریكاوە بۆردومان كرا, بەوهۆیەوە ژمارەیەك چەكدار كوژران, كە لەناویاندا سەركردەیەكی گروپی حوسیەكانی یەمەنی تیادابوو.
دەستەی حەشدی شەعبی لەبارەی روداوەكە لە بەیاننامەیەكدا وتی: لیوای (47) فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی جزیرە لە حەشدی شەعبی, روبەڕوی سێ‌ گورزی ئاسمانی بووەتەوە, بەوهۆیەوە (4) ئەندامی لیواكە كوژراون.
دوای دوو رۆژ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا, وردەكاری هێرشەكەی ئاشكراكردو رایگەیاند: هێرشەكە بۆ بەگریكردن لە هێزەكانیان بووە, دوای ئەوەی تێبینی ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەریان.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی, كوژرانی فەرماندەیەكی مەیدانی حوسیەكانی بەناوی حسێن عەبدوڵا مەستور لە هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر ئەو ناوچەیە ئاشكراكرد.

ئەو زانیارییەی ئاژانسە ئێرانیەكە بڵاویكردەوە, ئەگەری ئەوەی زیاتر كردووە كە شارۆچكەی جورف ئەلسەخر, كراوە بە شوێنی دروستكردنی موشەك و پێشخستنی فرۆكەی بێفرۆكەوان.
دوو سەرچاوە لە حەشدی شەعبی دانیان بەوەدا ناوە كە شارۆچكەكە لە ژێر دەستی ئەو گروپانەدایە كە كۆنتڕۆڵیان كردووەو, جۆرێك لە تایبتمەندی هەیە.
رێگە بە سوپاو پۆلیس نادەن بچێتە ناو شارۆچكەكە, گەڕانەوەی خەڵكەكەشی ئەگەرێكی دورە, تەنانەت لە ساوەختی وەشاندنی گورزەكەی ئەمریكاشدا, رێگە بە تیمەكانی فریاكەوتن نەدراوە بچێتە ناو شارۆچكەكە.


یەكێك لە سەرچاوەكان ئاماژەی بەوەكردووە, لەناو جورف ئەلسەخەردا راوێژكاری سەربازی “ئێرانی و یەمەنی و لوبنانی “هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: حەشدی شەعبی بەوپێیەی دامەزراوەیەكی فەرمیە, یەكەی پیشەسازی سەربازی خۆی هەیە بە ئاشكرا, بەڵام لەبارەی مشوك و فرۆكەی بێفرۆكەوانی گروپەكان, ئەو گروپانەی لەناو شارۆچكەكەدان هەر یەكێكیان كارگەی تایبەتی خۆی هەیە.
قسەكردن لەبارەی جورف ئەلسەخر, بە یەكێك لەپرسە هەر لەمەترسیدارەكان دادەنرێت لەناو دەستەی حەشدی شەعبی, چونكە لەژێر كۆنتڕۆڵی هەندێك گروپ دایە كە لە گروپەكانی تر بەهێزترن لەناو دەستەكە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close