نوسەران

چوارپەلتان بە گۆڕی خۆتان!

ئاری عەبدولەتیف

ھەركەس بە نھێنیی، چی خیانەت و ھەڵە و سنووربەزاندنی ئاینیی و كۆمەڵایەتییە، لە ماڵ و ڤێلا و باخی خۆیدا بیكات، بەڵام بە ئاشكرا و بە بەرچاوی خەڵكەوە و بە تایبەت لە مانگێكی پیرۆزدا، لێدان و پێشێلی یاسا و كۆمەڵێك پرەنسیپ و رێنمایی و پەیڕەوە و لەگەڵ داب و ترادسیۆن و عورفی نەتەوە و حكومەتێكی بە زۆرینە موسڵماندا ناگونجێت.

ئەگەر حكومەت نەیەتە دەست بە سزا و لێپێچینەوە و بەرگرتن لەم حاڵەتانەی سوتانی قورئان و سەما لە سەر شەقام و ژنكوژیی و تاوانی ئاشكرا بەرامبەر دین و ژین و خەڵك، ئەوا لەبەردەم پرسیاری جدیدا دەبن و لایەنی لێپرسراو و یەكەمیش دەبێت حكومەت و دەزگای دەوڵەت بێت، ئەگینا كارلەكار دەترازێت و شەقام و كۆمەڵگە ھەڵدەستن بەم پەرچەكردارە و فەوزەویەت دروست دەبێت.

ئازادیی، بەرەڵایی نییە، ئەمە ستەمكاریی و ئیرھابێكی تری ئایدۆلۆژیی و سیخوڕییە بەرامبەر ئەم گەلە موسڵمانە.

سوكایەتیی بە موقەدەس، كۆتایی ھەر ھەژموون و دەسەڵات و كۆمەڵگەیەكە، دەستبردن بۆ ھەڵایسانی ئاگری فیتنەی ئاینیی و كۆمەڵایەتیی، تاودانی ئاشی لێكترازان و نغرۆبوونێكی نەتەوەییە، بە بەردی سیكۆلاریزمی گڵۆباڵ كە قیەم و ئەخلاق و بەھای دەیان نەتەوە و وڵاتیان نەھێشت.

شەپۆلی عەولەمەی سێكسخوازیی و بەربەریەت و ھەڵتەكاندنی ئاین و نەریتی پڕ بەھای كوردەواریی، وردەوردە لە شەڕی پارتیزانییەوە دەگوازرێتەوە بۆ شەڕی شار و شەقام و ئاشكراكردنی دوژمنایەتیی.

دەستی دوو دز ببڕن، دوو تاوانبار بە سزای خۆیان بگەیەنن، دوو خیانەتكاری عوزما لەسێدارە بدەن، قیساسی دوو ژنكوژ جێبەجێ بكەن.

ھەموو ئەمانە پەرلەمان و حكومەت لێیان بەرپرسن، دەبێت بە دەست بیگۆڕن و باشی بكەن.

ئەوەی دەمێنێتەوە بە زمان كە ئیشی ڕۆشنبیرانە و ئەگەریش ھەر نەكرا ئەم گۆڕین و ڕێگرییە لە مونكەر و خیانەتی ئاشكرا، ئیتر ئەوە مایەی بەدڵ پێناخۆشبوونە و پەیوەستە بە كۆی كۆمەڵگە و تاكی بێدەسەڵاتەوە و پلەی ئەزعەفولئیمانە.

( من رأى منكم منكرا فليغيره بيده ، فإن لم يستطع فبلسانه ، فإن لم يستطع فبقلبه ، وذلك أضعف الإيمان )

ئەوكاتیش كێ پاڵەوانی تاوان و سوكایەتیی و شكۆشكاندنی ئەم ئاین و نەتەوەیە، پیرۆزی بێت و ھەر چوارپەلی بە گۆڕی خۆی و ڕۆژگاری تۆڵەی خوا و خەڵكی ئیمانداری ڕاستەقینە و خەمخۆری نەتەوەی بۆ تایین دەبێت، درەنگ یان زوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close