نوسەران

بزووتنەوەی ئیسلامی لەسیڤۆلۆژیای کۆنگرەو گەشەی سیاسی و جەماوەریدا

ڕێباز حەسەن

گەڕانەوە بۆ مێژووی هاتنەکایەو دامەزراندنی حیزبێکی وەک بزووتنەوەی ئیسلامی لەزەرورەتێکی سیاسی و گرنگدا بووە هێمای سنبولێکی شۆڕشداری و شانازی و سەروەریی کەتائەم ساتەش مێژووی کوردو نەتەوەکەی شانازی بە خەبات و سەروەریی بزوتنەوەی ئیسلامییەوە دەکات،بزوتنەوە لەسەر دەستی کۆمەڵێک زاناو پیاوی ئیسلام و شۆڕش ونەتەوە هاتە مەیدان و جەنابی مامۆستامەلا عوسمان عەبدالعزیزو مامۆستا مەلاعەلی عەبدالعزیزی برای ڕەحمەتی خواییان لێبێت بوونە سەرمەشق و سەر لەشەکری ئەو بزاوتە ئیسلامییە ڕەسەنەو لەپارێزەری سەرپۆش و منارەی مزگەوتەکان و قبوڵ نەکردنی زوڵم وستەم وزۆرداریدا زۆر قوربانیان داوە بۆیە گرنگەو پێویستە ئەو سەروەریی و شانازییانە مێژوو بەدرەوشاوەیی بیان هێڵێتەوە، بزووتنەوەی ئیسلامی لەماوەی دامەزراندنییەوە تائێستا 11کۆنگرەی سازکردووەو وابڕیارە 25/7/2020 دوانزە هەمین کۆنگرەی خۆی سازبکات،ئەوەی گرنگە بۆ دۆخی سیاسی و پرۆژەو گۆڕانکاری و شیگەرێکی سەرکەوتووی بزوتنەوەی ئیسلامی تاببێتە فاکتەرێکی گرنگ و ڕیشەیی لەهەناوی بزووتنەوەدا
1:پێویستە بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەر کردایەتیەکی نوێیدا کۆنگرە سازبکات کەهەریەکەو خاوەنی پرۆژەوسێنتراڵی جیاوازو جومگەیەکی بەهێزی ڕۆشنبیری و سیاسی و جەماوەریی تێدا بێت کەبتوانێت نوێگەرییانە کاربکات و بچێتە ناو جەماوەرەوە،
2.بزووتنەوەی ئیسلامی لەڕووی ڕاگەیاندنەوە نابێت چەق بەستووانە کاربکات دەبێت لەڕووی ڕاگەیاندنەوە وەک ساڵانی پێشوو دەوری باشتر بگێڕێ ،خۆئەگەر بپرسن لایەنی ماددی زەروترین کاری میدیاییە منیش هاوڕاتانم بەڵام ئەوکات کادری لێهاتوو ئەزموندار لەمیدییاکانی بزووتنەوەدا کارییان دەکردو دەوری کاریگەریی خۆیان دەگێڕا بۆیە دەکرێ باشترو چاکتر ئەو ڕۆڵەبگێڕنەوە،
3.بزووتنەوەی ئیسلامی مێژووی خەبات وقوربانیدانی هەیە دەبێت لەڕووی سیاسی و کاری جەماوەریی و ڕێکخراوەییدا بچێتەوە هەناوی ئەم نەوەیی ئێستاوە چونکە نەبوونی میدییایەکی بەهێز وای کردووە نەوەی نوێ کەمتر لەومێژووە پڕ سەروەرییانەی بزووتنەوە ئاشنابن ،بەنمونە کاتێک نەوەیەکی ئێستا لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان گرتەڤیدۆیەکی ڕۆژانی سەروەریی یان ڕابەرانی بزووتنەوە دەبینێت دەپرسێ ئەمانە کێ بوون ئیسلامی و چەک وغیرەتی هه بووە!؟
بۆیە زۆر پێویستە ئەو سەروەریی و شانازییانە بەزیندووی بهێڵرێنەوەو کونگرە بتوانێت دەورێکی گرنگ و گۆڕانکارییەکی دڵخۆشکەرانە ببەخشێتە داهاتووی بزووتنەوەوجەماوەرەکەی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close