كەش و هەوا

پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، “بەگوێرەی نوێترین گۆڕانکارییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا، بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری مامناوەند لەگەڵ بای باکووری خۆرئاوا ڕوو لە ناوچەکە دەکات؛ بەو هۆیەشەوە بەدرێژایی تەواوی رۆژەکانی جەژنی قوربان، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی سوریا، میسر، باکووری سعوودیە و تورکیا لە خوار ئاستی مامناوەندەوە دەبن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “کەشوهەوای رۆژانی جەژن لە کاتەکانی رۆژدا فێنک و مامناوەند دەبێت، بەڵام لە شەواندا تاڕادەیەک کەشێکی سارد دروست دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.”

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close