عێراقكەش و هەواكوردستان
لەبارەی هاتنی دووشەپۆلی بارانبارین هۆشداری دەدرێت

باسک نێت
شارەزایەكی بواری كەشناسی لەبارەی هاتنی دوو شەپۆلی بارانبارین هۆشداری دەدات و ڕاشیدەگەیەنێت: هۆشداری دەدەمە كشتوكاڵ كارانی گەرمەسێر لە ئێستاوە تا رۆژی سێ شەممە گەنمەكانیان بدورنەوە.
محەمەد كەلاری شارەزای بواری كەسناسی بڵاویكردەوە: لە كۆتای ئەم هەفتەیە كاریگەری دوو شەپۆلی بارانبارین لەدەریای سور و ناوەراست ڕوو دەكاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پێشبینی تاوە بارانی بەهێز و ناوبەناو تەرزە و هەورە بروسكە و بای توند هەیە.
وتیشی: ئەگەری هاتنی لافاوو لە ناوچە جیاوازەكانیش هەیە هۆشداری دەدەمە كشتوكاڵ كارانی گەرمەسێر لە ئێستاوە تا رۆژی سێ شەممە گەنمەكانیان بدورنەوە بۆ ئەوەی خوا نەخواستە دوربن و بارانەكە سەرانسەریە و لە زۆرشوێن نزیكەی 90 بۆ 140 ملم باران دەبارێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە