ئابووریعێراقهەواڵ

نوێترین زانیاری لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دۆخی ئابووری عێراقمان لە داڕمان پاراست و وەرەقەی سپی چاكسازیمان پێشكەش كرد و دەشڵێت: “گۆرشینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار یەكێك بوو لە سەركەوتووترین دەستكارییەكان بۆ مۆدێلەكانی نرخی دراوی نیشتمانی لە جیهاندا”.

مستەفا كازمی لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ماڵپەری (ئەلمۆنیتۆر)ی ئەمریكی ڕایگەیاندووە، دۆخی ئابوری عێراق بەرەو داڕمان ڕۆیشت، گەیشتینە ئاستێك نەمانتوانی مووچەی فەرمانبەرانی حكومی و خانەنشینان بدەین. لە ناوەڕاستی ڤایرۆسی (كۆرۆنا)دا بووین، كاتێك نرخی نەوت داڕما و ململانێی (ئێران-ئەمریكی) لەسەر خاكی عێراق گەیشتە ئاستی پێكدادان، هەر بۆیە بڕیارە سەختەكەمان دا بۆ پێشكەشكردنی بەڵگەنامەیەكی چاكسازی ئابوری بەناوی وەرەقەی سپی چاكسازی.

ڕاشیگەیاند، وەرەقەی سپی چاكسازی یەكەم بەڵگەی چاكسازی ئابورییە لە ماوەی 70 ساڵی ڕابردوودا حكومەتێكی عێراق پێشكەشی كردووە، زۆر كەس ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری من، كە لەم بابەتەدا بچمە پێشەوە.

ئاشكراشیكرد، ئەو وەرەقەیە خشتەیەكی كاتی 5 ساڵە دیاری دەكات، كە لەم ماوەیەدا ئابووری عێراق شاهیدی چاكسازییەكان دەبێت، كە پاڵی پێوەدەنێت بەرەو قۆناغێكی دیكە.

كازمی دەربارەی دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار وتی “ئەو گۆڕانكارییەی لە نرخی دراودا، كە لە عێراقدا كردمان یەكێك بوو لە سەركەوتووترین دەستكارییەكان بۆ مۆدێلەكانی نرخی دراوی نیشتمانی لە جیهاندا. كە بەبێ لێكەوتەی مەترسیدار ئەنجامدرا.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close