ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیجیهانرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستان

ڕابەری گشتی بەیاورەی شاندێک گەیشتە تورکیا

بەڕێز ڕابەری گشتی بەیاورەی شاندێک گەیشتە تورکیا.

باسک نێت
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠-١-٢٠٢٤ بەڕێز مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەیاوەری شاندێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی گەیشتە تورکیاو، دەستپێکی سەردانەکەی سەردانی ئاکپارتی کرد و لەلایەن بەرپرسانی ئاکپارتی زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکرا ، دواتر سەردانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیای کردو لەلایەن بەڕێز دکتۆر (نوح یەڵماز )جێگری وەزیری دەرەوەو (عەلی ڕەزا گونای) بەرپرسی دۆسیەی عیراق لەوەزارەتی دەرەوە پێشوازیان لێکرا، لەدیدارێکدا تاوتوێی چەندین بابەتی گرنگ کرا لەنێوانیان دا پڕۆسەی ئاشتی لەتورکیا کە لەلایەن بەڕێز( ئەردۆغان و دەولەت باخچەلی) پێشکەش کراوەو لەڕێگای دەمپارتی دیداری عبداللە ئۆجەلان کراوە، جەنابی ڕابەری گشتی وێڕای دەستخۆشی ئامادەیی خۆی و بزووتنەوەی پیشاندا بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە هیوای خواست ئەم پڕۆسەیە بەسەرکەوتوانە بەڕێوە بچێت و بگاتە کۆتا.

دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی و شاندی یاوەری سەردانی پارتی سەعادەتی کردو لەلایەن بەڕێز (محمود ئەریکان )سەرۆکی پارتەکەو ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و پەرلەمانتارانی پارتی سعادەت پێشوازیان لێکرا.

ئەمڕۆش ٣١-١-٢٠٢٤ سەردانی پارتی یەنی ڕەفاهیان کردو لەلایەن بەڕێز (دکتۆر فاتح ئەڕبەکان) سەرۆکی پارت و (دۆغان بێکین )جێگری سەرۆک و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا پێشوازیان لێکرا، لەدیدارێکدا جەخت لە پتەوترکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو لاو گێڕانەوەی پەیوەندیەکان بۆ ئەو ئاستەی لەنەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لەنێوان (مامۆستا مەلا عوسمان و پڕۆفیسۆر نجم الدین ئەڕبەکان ) داڕێژراوە.

 

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close