بزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامی: هیوادارین دەسەڵاتی کوردی لە گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە تێبگەن

بزووتنەوەی ئیسلامی: هیوادارین دەسەڵاتی کوردی لە گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە تێبگەن
بەداخەوە بۆ ماوەی سێ مانگە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووەو کەوتوونەتە ژیانێکی سەخت ودژوارەوە هەردوو حکوومەتی هەریم و بەغداش لەوپەری بێباکی و خەمساردیدان هەست بە بەرپرسیاریەتی فەرمانڕەوایەتی ناکەن بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێمەکەمان و جەماوەری مەزڵومی میللەتەکەمان، ناشەفافیەت وناعەدالەتی و نایەکسانی لەئەرک ومافدا گەیشتۆتە لووتکە، خەڵکی کوردستان بەئومێدەوە دەیروانیە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چاوەروانی گۆرانکاری بوون هەر بەو ئومێدەش بەشداریەکی کارایانکرد تێیدا بەڵام بەداخەوە پەرلەمانە دیزایینکراوەکەشیان نەخستەسەر رێچکەی یاسایی خۆی چ جای پێکهێنانی حکوومەت وچارەسەر کردنی ئاریشەکانیان لەگەڵ بەغدا لەبارەی موچەوقووتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەبەربزنس و بازرگانی وگیرفان پڕی خۆیان ودەوروبەریان کەسیان لەبیرو خەیاڵدانیە تەنانەت لە ناڕەزایەتیەکانی خەڵکیش تێناگەن، پێمان وایە بێدەنگی و بێپلانی لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵاتیش هێندەیتر هاوڵاتیانی نائومێدو دڵساردترو بێ هیوا کردووە دەبینین لە جیاتی دابین کردنی مووچەو ژیانیکی شایستە بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان دستیان خستۆتە سەر کرۆکی ژیانی خەلک وباج وگوومرگیان خستۆتە سەرهەمووشتێک، گرانی بازارو هەڵکشانی نرخی شتوومەک وخۆراک ژیانی هاولاتیانی زۆر سەخت کردووە لەو بێ مووچەییەدا بەتایبەت خەلکی کەم دەرامەت بەهۆی سیاسەتی چەوتی ئابووری و قۆڕخی بەزارەوە لەلایەن خەڵکی دەستڕۆیشتوو، هیچ نەمابوو دەستی بۆ ببەن تاگەیشتنە سەر سەیارەی بەناو بێ ئەساس، ئێمە لەبزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەوپەڕی نیگەرانی قوڵمانەوە دەڕوانین بۆ ئەو دۆخە ناهەموارەی هەرێمی کوردستان کە هیچ جۆرە بنەمایەکی حوکمرانی دروست بەدی ناکرێت هیوادارین دەسەڵاتی کوردی لەنیگەرانی هاوڵاتیان و گۆرانکاریە خێراکانی ناوچەکەتێبگەن، چیتر لەوەزیاتر هەرێمەکەمان نەخەنە بەردەم هەڕەشەی نغرۆبوون لەقەیران وئاریشەی قووڵەوە ئەگینا نەمیژوو نەگەلەکەشمان بەزیی پێتاندانایەتەوە لەئەگەری هەرپێشهاتێکی نەخوازراو.
مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێڕاق
202 4/12/14




