عێراقكوردستانهەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم: جێگەی سەرسوڕمانە، عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم:
جێگەی سەرسوڕمانە، عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت

باسک نێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم سەرسوڕمانی دەردەبڕێت لەوەی کە تا ئێستا حکومەتی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند ”ئەوەی داواکاری عێراق بوو لە کوردستان، کوردستان هەمووی جێبەجێکرد هەر لە لیستی ناوی چواری تا لیستی هێزە ئەمنییەکان کە ڕێککەوتنی لەسەر کرا و بە کۆد نێردرا بۆ بەغدا، ئیدی نازانین عێراق چی دەوێت لە کوردستان و جێگای پرسیارە. گەر ئەمە بابەتێکی سیاسی نەبێت بۆ دواکەوتنی مووچە چی لێکدانەوەیەکی دیکەی بۆ دەکرێت؟”

هونەر جەمال، دەشڵێت ”لیستی مووچەمان ناردووە و وردبینی کراوە، ئیدی بیانووی چییان هەیە نازانین. بۆیە نابێت مووچە ببەسترێتەوە بە هیچ کێشەیەکی دیکەوە، ئێمە لەسەرووی هەموو کێشەکانەوە دەرگامان کرایەوە لە مەسەلەی داهاتی ناوخۆ و توومانە، ‘فەرموون بەسەرچاو هەرچی داهاتی فیدراڵی هەیە ئامادەین ڕادەستی بکەین لە مەسەلەی تەوتینن ئەوە هەژماری منمان هەیە هیچ گرفتێکی دروستنەکردووە و گرفتێکی تەکنیکی و یاسای لەسەر پرۆژەکە نیە.’ بەو هیوایەین مەبەستەکەیان تەنها بۆ ئەوە نەبێت بیانەوێت جارێکی تر کێشە بۆ مووچە دروستبکەن.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close