
لایەنە شیعەكان بۆ هەرێمی كوردستان
بۆ هەناردەكردنی نەوت لە جەیهانەوە پابەندی سیاسەت و بڕیارەكانی حكومەتی فیدراڵ بن
باسک نێت
چوارچێوەی هەماهەنگیی (هاوپەیمانی زۆربەی لایەنە شیعەكان) لە راگەیەندراوێكدا:
ئیدارەی دۆسیەی نەوت و غاز هەروەها هەناردەكردنیان دەبێت بەپێی دەستورو یاسا بەركارەكان بن، بەوجۆرەی كە یەكێتیی بڕیاری سەروەری دەوڵەتی عێراق و مافی هەموو عێراقییەكان بپارێزێت.
داوا دەكەین بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و هاوكاری جددی نێواان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بخرێتە پێشەوە بەمەبەستی هەناردەی نەوت لەرێگەی بەندەی جەیهان و پابەندبوون بە سیاسەت و بڕیارەكانی حكومەتی فیدراڵییەوە، بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی دەوڵەتی عێراق دەكات لەم ساتە هەستیارەدا.
ئەوەی لە بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستاندا هاتووە سەبارەت بە دۆسیەی هەناردەی نەوت لەرێگەی جەیهانەوە رەتدەكەینەوە، ئەو تۆمەتانەی لە بەیاننامەكەدا هاتووە نابنە هۆی دۆزینەوەی چارەسەرێكی راستەقینە.
چارەسەری ناكۆكییەكان دەبێت بە گیانێكی هاوبەشی نیشتمانی و بەرپرسانەی هاوبەشەوە بێت.




