
ئەمەریكا سەربازەكانی لە بەحرێن و قەتەڕ دەكشێنێتەوە
باسک نێت
میدیاكانی ئەمەریكا لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا “پنتاگۆن” بڵاویان كردەوە، لە بنكەكانی سەربازی ئەمەریكا لە قەتەر و بەحرێن سەتان سەربازی ئەمەریكا كشێنراونەتەوە، لە پەراوێزی زۆربوونی گرژییەكان و ئەگەری جێبەجێكردنی گورزی سەربازی لە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
پرۆسەی جێهێشتنی سەربازانی ئەمەریكا هەریەك لە بنكەی سەربازی ئەلعەدید لە قەتەر و ژمارەیەك بنكەی سەربازی تر لە بەحرێنی گرتووەتەوە، سەربازانی كەشتیگەلی پێنجەمی سەربە هێزەكانی دەریایی ئەمەریكان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




