عێراقهەواڵ

لە (90%) چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی مانەوەی سودانی دەكەن

هاوپەیمانیەكەی سودانی:
لە (90%) چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی مانەوەی سودانی دەكەن

باسک نێت
عەلی فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان، محەمەد شیاع سودانی، لەمیانی کۆبونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا رەزامەندی نزیکەی (90%)ی لایەنەكانی بەدەستهێناوە، دەستپێشخەرییەکەی ئەم دواییەشی بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بووە لەگەڵ لایەنەکانی تری چوارچێوەكە.

فەتلاوی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆیندا وتی: هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان هەر لە سەرەتاوە جەختی لەسەر پێویستی گەیشتن بە کۆدەنگییەکی تەواو لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا کردووەتەوە.

راشیگەیاند: هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان، گەشەیەکی بەرچاو لە ئەندامێتیدا بەخۆوە بینیوەو دوو ئەندامی پەرلەمان داوای پەیوەستبوونیان بەو هاوپەیمانییە کردووە، ئەوەش وادەكات کۆی کورسییەکانی پێش رێورەسمی سوێندخواردن بگاتە (50) کورسی.

لەبارەی رۆڵی چوارچێوەی هەماهەنگیش، ئاماژەی بەوەكرد: چوارچێوەکە لەبەردەم دوو بژاردەدایە، یان پەرەپێدانی توانای بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و گرتنەبەری هەڵوێستی یەکلاکەرەوە، یان بەردەوامبوون لە کەمکردنەوەی دەستکەوتەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close