جیهانهەواڵ

سەرۆکوەزیرانی حووسییەکانی یەمەن کوژرا

میدیای ئیسرائیل بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی یەمەن، کوژرانی ئەحمەد ئەلرە،هاوی، سەرۆکوەزیرانی حو،سییەکانی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرا،ئیل بۆ سەر شاری سەنعا پشتڕاستکردەوە.

کەناڵی ئەلجوموریەی یەمەن کە لە عەدەنەوە پەخش دەکات، بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی، بڵاویکردەوە، ئەلرەهاوی لە کاتی لە شوقەیەکدا لە گەڕەکی بەیت بوس لە شاری سەنعا کوژراوە.

هەروەها دەزگاکانی ڕاگەیاندنی یەمەن کە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی حو،سییەکانن، کوژرانی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی حو،سییەکان لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو شارە پشتڕاست کردەوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close