
حەیدەر عەبادی:كێشەكانی هەرێم و بەغداد بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر نەكرێن قەیرانی مووچە سەرهەڵدەداتەوە
باسک نێت
حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەبارەی ئەگەری دووبارەبونەوەی قەیرانی مووچە لە هەرێمی كوردستان و رایگەیاندووە: ئەگەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدادو هەولێر بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر نەکرێن، قەیرانەکە بەردەوام دەبێت.
عەبادی لە لێدوانێكدا بۆ “ئاژانسی شەفەق نیوز” ئاماژەی بەوەکردووە: حکومەتی فیدراڵی پێشتر مووچەی دوو مانگی داوە، بەڵام پابەندنەبونی حکومەتی هەرێم بە ناردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی بۆ بەغداد، رەنگە ببێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی قەیرانی مووچە لە هەر ساتێکدا، ئەگەر ئەو رێککەوتنە داراییانەی لە نێوان هەردوولا ئەنجامدراون جێبەجێ نەکرێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




