بەغدا لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە داهاتی هەرێم و لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكان، دەنێرێتە هەولێر
باسک نێت
بڕیارە سبەی شاندێکی دیوانی چاودێری داریی عێراق سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی “چوار و پێنجی” هێزە ئەمنیەکان و خەرجی و داهاتی “سێ” مانگی هەرێمی کوردستان بکەن”
“دوای تەواوبوونی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری ناوەکان بە کۆد بنێردرێت بۆ بەغدا بۆ ئەوەی مووچەی “دوو” مانگی هێزە ئەمنیەکان بنێردرێت، لەگەڵ وردبینی لە داهات و خەرجیەکانیش تەواو کرا، ڕاپۆرتەکە دەدرێتە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان”
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت”سبەی شاندەکە دەگەنە هەولێر و ڕۆژی یەکشەممە دەست دەکەن بە کارەکانیان” .
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە