ئابووریعێراقكوردستان

بانکی ناوەندی ڕێکارێکی نوێ بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، پێدانی باج و گومرگ لە تەواوی خاڵە سنورییەکانی عێراق دەکرێتە شێوەی ئەلکترۆنی، ئەمەش وەک ڕێکارێک بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەژێر ڕۆشنایی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ بەئەلکترۆنیکردنی تەواوی مامەڵە داراییەکانی عێراق و گۆڕینیان لە دۆلارەوە بۆ دینار بە مەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی دراوی نیشتمانی، پێدانی باج و گومرگ لە تەواوی خاڵە سنورییەکانی عێراق لە کاشەوە دەگۆڕدرێت بۆ شێوەی پارەدانی ئەلکترۆنی.
بانکی ناوەندی لە چەند رۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی بانکی ناوەندی لەگەڵ تورکیا بڕیاردرا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دۆلارەوە بگۆڕدرێت بۆ دینار و یۆرۆ و لیرە لە نێوان هەردوو وڵاتەکەدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close