ئابووریجیهانڕاپۆرتعێراق

لە ماوەی (10)ساڵدا زیاتر لە (52) ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق چووەتە دەرەوە

لە ماوەی (10)ساڵدا زیاتر لە (52) ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق چووەتە دەرەوە
باسک نێت
بەگوێرەی راپۆرتێكی پرۆگرامی گەشەپێدانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان, لەساڵی (2023)دا, زیاتر لە (5) ملیار دۆلار لە وەبەرهێنانی بیانی راستەوخۆ, لە عێراق چووەتە دەرەوە.
مەنار عوبەیدی, سەرۆكی دامەزراوەی “عێراقی ئایندە” ی تایبەت بە كاروباری ئابوری دەڵێت: بەگوێرەی راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان, عێراق لەنێوان ساڵانی (2013 بۆ 2023) بەهای زیاتر لە (52) ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی لە دەستداوە.

عوبەیدی, لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك, باسی لە بایەخی وەبەرهێنانی بیانی كردووە بۆ هاندانی گەشەی ئابوری و زیادكردنی دەرفەتی كارو گواستنەوەی زانیاری, وێڕای ئەوەی وەبەرهێنانی بیانی بە هاتنەناوەوەی سەرچاوەیەكی دارایی گرنگ دادەنرێت, كە پەیوەندی بە داهاتەكانی دەوڵەت و وەبەرهێنانی ناوخۆوە نیە.
هۆكارەكانی چوونە دەرەوەی وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق گێڕاوەتەوە بۆ, خراپی ژینگەی كاركردن و, نەبوونی شەفافیەت و, بیرۆكراسی كەڵكەبو و, فرەسەری ناوەندەكانی بڕیاڕ و, نەبوونی یاسای روون, بۆ پاراستنی پارەی وەبەرهێنەرانی بیانی.

پرۆگرامی پشتیوانیی لە كەرتی تایبەتی بە “دروشمی بەتاڵ” وەسفكردووە, بەوپێیەی تائێستا بیری سۆشیالیستی لە دامەزاروەكانی حكومەت باوەو, كاریگەریەكی نەرێنی كردووەتە سەر ئامانجی دەستەكانی وەبەرهێنان, كە بەشێوەیەكی سەرەكی چاویان خستووەتە سەر وەبەرهێنان لەبواری خانوبەرە, لەبری بوارەكانی وزەو ژینگەی ژێرخان و پرۆژەكانی بەرهەمهێنان.
پێداگریشكردووە لەوەی, بوونی ئیرادەیەكی راستەقینە بۆ باشكردنی ژینگەی كاركردن لەڕێی سێ‌ خاڵی سەرەكیەوە دەبێت, كە ئەوانیش: شەفافیەت و ئاسانكاری و پارێزگاریكردنە, بۆ راكێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی و پتەوكردنی ئابوری عێراق.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close