
هەناردەی نەوتی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکات
باسک نێت
كازم عهبدولحهسهن كهریم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کێڵگە نەوتییەکان و مۆڵەتدانی عێراق بۆ رۆژنامهی سهباح:
“بەندەرەکانی نەوتی ئێمە لە بەسرە، لەوانەش ئوم قەسر و تێرمیناڵی نەوتی بەسرە، بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکەن، ڕێژەی هەناردەکردن پەیوەستە بە بەردەستبونی تانکەرەکان، لە کاتێکدا بەرهەمهێنان جێگیربوە بە بڕی یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لهكاتێكدا پێشتر سێ ملیۆن و 300 ههزار بهرمیل نهوت ههناردهكراوه”.
“کۆمپانیاکە توانای بارکردنی سەرجەم تەنکەرە نەوتهەڵگرەکانی بەڕێژەی دیاریکراو و لە هەمو کاتێکدا هەیە، هەروەها لێدوانی بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە لێخۆشبونی تانکەرەکانی عێراق و چینی لە تێپەڕین بە ئاوەکانی کەنداودا بەشدار دەبێت لە بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان، بەمەرجێک پێگەی ئێران سەقامگیربێت دوای ڕاگەیاندنی داخستنی گەروی هورمز”.
هێرشی دو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کێڵگەی نەوتی بورجیسیا لە باشوری ڕۆژئاوای بەسرە شوێنەکانی سەر بە کۆمپانیاکانی مۆڵەتدان و لۆجستیکی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی ماددی بە کۆگاکانی یەکێک لە کۆمپانیا بیانییەکان کەوت، لەکاتێکدا دامەزراوە نەوتییەکان و کێڵگەکانی بەرهەمهێنان هیچ زیانێکی ڕاستەوخۆیان بەرنەکەوت.




